ئینگلتەراگرنگترین

هاوارد وێب باسی رووداوەکەی هالاند لە بەرامبەر تۆتنهام دەکات

''ناوبژیوانی یارییەکە هەڵەی کرد''

Yariga App

یاریگا –

هاوارد وێب، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا دووپاتیدەکاتەوە، ناوبژیوان هەڵەی لە راگرتنی هێرشەکەی ئێرلینگ هالاند لە یاری نێوان مانچێستەر سیتی و تۆتنهامدا کردووە.

لە دوا چرکەکانی یارییەکەدا کە بە ئەنجامی 3-3 تەواو بوو، هالاند تۆپێکی بۆ جاک گریلیش هەڵدا، بەڵام سایمۆن هوپەر، ناوبژیوانی یارییەکە بە بیانووی فاوڵ لەسەر ئێمێرسن رۆیاڵ، یارییەکەی راگرت و فاوڵی بۆ هالاند هەژمار کرد، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونێکی بێ وێنەی یاریزانانی مان سیتی، بە تایبەت هالاند.

وێب بەشداری لە بەرنامەی Mic’d Up’ TV لەبارەی رووداوەکە گوتی

بەڵێ، ناوبژیوان هەڵەی کرد، لە رووداوی لەم شێوەیەدا، ناوبژیوان پێکدادانێکی توندی ئێمێرسن رۆیاڵی لە دژی هالاند بینی و کاتێک تۆپ دەگەڕێتەوە دواوە، ناوبژیوان دەکەوێتە دۆخێکی هەستیار و دەبێ بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، ئایا ‘ئەدڤانتج’ بە یاریزانەکە بدات یاخود نا، بەڵام دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ و خێرا، بڕیارێکی هەڵەشەیدا، دەبێ زۆر ئاگاداربێت.

هاوارد وێب، روونیکردەوە، لە دوای یارییەکە هوپەر تاساو (پەشۆکاو) بوو

کاتێک لە گۆڕەپانی یاریدایت، شتەکان زۆر بە جیاوازی دەبینیت، بەراورد بە بینینی رووداوەکان لە تەلەڤزیۆن یاخود کورسییەکانی یاریگا.

مانچێستەر سیتی لە پلەی چوارەمی پرێمەرلیگدایە و تۆتنهامیش بە جیاوازی سێ خاڵ لە پلەی پێنجەمدا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button