ئەفریقاگرنگترین

بەربژێرانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقا راگەیاندران

ریاز مەحرەز ناوی لە لیستەکەدا نییە

یاریگا –

ناوی سێ بەربژێری کۆتایی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمساڵی ئەفریقا راگەیاندران، ناوی ریاز مەحرەز یاریزانی جەزائیری یانەی ئەهلی سعوودی لە لیستەکەدا نییە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا ناسراو بە (کاف) ناوی سێ بەربژێری کۆتایی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2023 راگەیاند کە پێکهاتووە لە ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمان، محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوول و ڤیکتۆر ئۆسیمێن هێرشبەری نەیجیری یانەی ناپۆلی.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0c5dfwt5qyDq5MNdFbuNeGf8fdGeS22YrRhLpsCWZTqEdddVDTy6UF8Pdrv7fJKTRl?locale=pt_BR

لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانیش، هەریەکە لە محەمەد شناوی گۆڵپارێزی میسری یانەی ئەهلی میسری، یاسین بۆنۆ گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی هیلالی سعوودی و ئاندریێ ئۆنانا گۆڵپارێزی کامیڕۆنی یانەی مانچێستەر یونایتد بەربژێرن بۆ خەڵاتەکە.

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان هەریەکە لە مەغریب، سێنیگاڵ و گامبیا بەربژێرن بۆ خەڵاتی باشترین هەڵبژاردەی ساڵ، لەسەر ئاستی راهێنەرانیش وەلید رەکڕاکی راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب و عەبدولحەق بن شێخە راهێنەری یانەی ئیتیحاد عاسیمە و ئەلیۆ سیسێ راهێنەری هەڵبژاردەی سێنیگاڵ بەربژێرن.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02d2tjcSik8hSQ4zvHvmFtcmdoZkidF3U6k16BwYcviJ5MGLMR7X6aQiYHCWMpuKv9l?locale=pt_BR

بابەتی زیاتر

Back to top button