ئه‌مریکا

سوارێز نهێنیەکی ترسناک ئاشکرا دەکات

یاریگا

لویس سوارێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرگوای و یانەی گریمیۆی بەڕازیلی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوایین یاریی خۆی لە یاریگای یانەکەی بەرامبەر هاندەرانی کرد.

سوارێز لە دیمانەیەک لەگەڵ ڕادیۆ 890 سپۆرت سەبارەت بە لایەنە شاراوەکانی ژیانی و یاریکردنی کرد کە ساڵانێکە مامەڵە لەگەڵ ئازارێکی کۆن دەکات و گووتی

ئەو ڕۆژانەی کە یارییەکم هەیە، سێ حەب دەخۆم و چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی بچمە ناو یاریگاکە دەرزی لێدەدەم. ئەگەر ئەم کارانە نەکەم، بە هیچ شێوەیەک ناتوانم یاری بکەم، هەر بۆیە کاتێک بە شێوەیەکی ئاسایی دەڕۆم شل دەبم. ڕەنگە دوای پێنج ساڵی دیکە کاریگەری نەرێنیم لەسەر بکات

سوارێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێک دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستم، هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەم لەکاتی ڕۆشتندا. هەرکەسێک لە دۆخێکی وادا بمبینێت پێیوایە من بە هیچ شێوەیەک ناتوانم یاری تۆپی پێ بکەم! هەندێک جار کوڕەکەم دەیەوێت یاری لەگەڵ بکەم بەڵام بەڕاستی ناتوانم

بابەتی زیاتر

Back to top button