ئینگلتەرا

تیروپشکی قۆناغی سێیەمی FA CUP: لیڤەرپوول و ئارسێناڵ یاریی لوتکە دەکەن

یاریگا

تیروپشکی قۆناغی سێیەمی ئێف ئەی کەپی ئینگڵتەرا بەڕێوەچوو، یانە بەشداربووەکانی ئەم قۆناغە رکابەرەکانیان ناسی.

تیروپشکی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەنجامدرا و لە یاریی لوتکەی ئەم قۆناغە، ئارسیناڵ ڕووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە. 

تیپەکانی پریمەرلیگ لە قۆناغی سێیەمەوە بۆ ئەم جامە زیاد کراون و لە تیروپشکەکەش جاری یەکەمی یانەکانی پرێمەرلیگ بەشداری. یارییەکانی قۆناغی سێیەم لە ڕۆژانی 6 و 7ـی مانگی یەکەمی ساڵی 2024 بەڕێوەدەچن. گرنگترین یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەم شێوەیە:

ئارسیناڵ – لیڤەرپوولتۆتێنهام – بێرنلی

ڤیگان – مانچێستەر یونایتدمانچێستەر سیتی – هادێرسفێڵد یونایتد

چێڵسی – بریستۆن نۆرس

بابەتی زیاتر

Back to top button