ئیتاڵیا

گابیا دەگەڕێتەوە ریزەکانی ئەیسی میلان

یاریگا

ماتیۆ گابیا، بەرگریکاری ئیتاڵی میلان کە بە خواستن لە ریزەکانی یانەی ڤیاریال یاریی دەکات، ڕەنگە شەش مانگ زووتر بگەڕێتەوە یانەکەی.

رۆاێنەری لە دڵی هێڵی بەرگریدا ڕووبەڕووی قەیرانی پێکان بووەتەوە و لە ئێستادا تەنها فیکایۆ تۆمۆری هەیە.

کالچۆ مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، ڕۆسۆنێری دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانی داهاتوو دوو بەرگریکاری نوێ بگوازێتەوە، یەکێک لەوانە ڕەنگە جاکوب کیڤیر بەرگریکاری ئارسیناڵ بێت. هەرچەندە یانە ئینگلیزیەکە ئامادەنیە بە شێوەی خواستن دەستبەرداری بەرگریکارەکەی بێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێدەچێت ماتیۆ گابیا بژاردەی دووەمی میلان بێت. بەرگریکارە ئیتاڵییە تەمەن 24 ساڵەکە لە هاوینی 2023 بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ڤیاریالەوە کردووە و رۆسێنەری دەیەوێت گرێبەستە کاتیەکەی هەڵوەشێنتەوە و بیگەرێنێتەوە.

فۆرلانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی میلان هەوڵ دەدات ڤیاریال ڕازی بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە خواستنەکەی گابیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button