ئیتاڵیا

هاندەرانی یوڤێنتوس هێرش دەکەنە سەر پۆگبا

یاریگا

پۆل پۆگبا هەرچەندە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی قەدەغە کراوەی ووزەبەخش سڕ کراوە و بۆی نیە بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لە یاریی دێربی ئیتاڵیا، بووەتە هۆی توڕەبونی هاندەرانی یوڤێنتوس.

ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی یانەی یوڤێنتوس، نزیکەی دوو مانگە لە یاریگاکان دابڕاوە، ئەویش بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەغە کراوە، لەوانەشە سزاکەی نزیک ببێتەوە لە چوار ساڵ.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پۆگبا لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی دێربی ئیتاڵیا لە نێوان یوڤێنتوس و ئینتەر میلان، لە یاریگا ئامادە نەبوو، هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی یانەکەی توڕە ببن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێرشی بکەنە سەری.

ناوەراستکارەکە لە کاتی یاریی دێربی ئیتاڵیا، لە شاری ئەبوزەبی ئیماڕات، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نزیکی، خەریکی سەیر کردنی پێشبڕکیێ گراند پێری بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button