ئینگلتەرا

دی برۆین وادەی گەڕانەوەی ئاشکرا دەکات

یاریگا

کیڤن دی برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، زانیاری نوێی لەبارەی دۆخی پێکانەکەی و ئەگەری گەڕانەوەی بڵاوکردەوە.

ناوەڕاستکارە بەلجیکیەکەی ستیزن ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە، ئەو یاریزانە هیوادارە لە سەرەتای ساڵی 2024 لە پێکانەکەی رزگاری بێت و بگەڕێتەوە یاریگاکان، بۆ ئەوەی بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە.

یاریزانە بەلجیکییە تەمەن 32 ساڵەکە لە مانگی ئابەوە تووشی پێکان بووە، لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بێرنلی تووشی ئەو پێکانە لە خولەکی 23 یاریگای بەجێهێشت.

دی برۆین کە بۆ بینینی پێشبڕکێی گرەندپێری ئەبوزەبی گەشتێکی ئیماراتی کردبوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای سەبارەت بە پێکانەکەی و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یاریگا گووتی: قۆناغەکانی چارەسەریم بە باشی بەڕێوەدەچێت، ئێمە بەپێی پلانەکە بەرەو پێشەوە دەڕۆین. هێشتا بە تەواوی چاک نەبوومەتەوە، بەڵام ئێمە لەو خاڵی کۆتایی نزیکبوینەتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەتوانێت وادەی نزیکەی گەڕانەوەی ئاشکرا بکات، دی برۆین گووتی: هیوادارم بتوانم دوای ماوەیەکی کەم لە سەری ساڵ بگەڕێمەوە، ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەکە بڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button