عێراقگرنگترین

راهێنەری زاخۆ: بەلای منەوە لەم ساتەوە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستیپێکرد

''داهاتووێکی گەورە چاوەڕێمانە''

Yariga App

یاریگا –

تەڵال بلووشی، راهێنەری یانەی زاخۆ رایدەگەیەنێت، ئێستا خولی ئەستێرەکانی عێراق بەلای ئەو دەستیپێکرد.

یانەی زاخۆ لە دێربی کوردستان لە یاریگای فرانسۆ هەریری بە ئەنجامی 2-0 لە هەولێری بردەوە و ئەمە یەکەم بردنەوەی راهێنەرە قەتەرییەکەیە لەم وەرزەدا.

بلووشی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

پێویستە سوپاسی هاندەرانی زاخۆ بکەم، رۆڵێکی گەورەیان لە پاڵپشتیکردنی تیمەکەیان هەبوو. ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و توانیمان لە خولەکەکانی سەرەتادا بگەین بە گۆڵی هەولێر. ئێستا دەتوانم بڵێم، بەلای منەوە لەم ساتەدا خولی عێراقی دەستیپێکرد و و داهاتوومان باشتر دەبێت.

زاخۆ بەم بردنەوەیە خۆی گەیاندە پلەی 11 و شەش خاڵی کۆکردووەتەوە، کەچی هەولێر بەکۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی 17 دێت.

زاخۆ وەرزێکی ناجێگیری هەبوو، چونکە سێ جار یەکسانببوو و یارییەکیشی دۆڕاندبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button