ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

گواردیۆلا بە کاری تیرۆریستی تۆمەتبار کراوە

یاریگا

بەرپرسانی حکومەتی ئیسپانیا پێپ گواردیۆلا تۆمەتبار کردووە کە خەڵکی کەتەلۆنیای هانداوە بۆ ڕاپەڕین دژی حکومەت و تەنانەت بۆ کاری تیرۆریش.

رادیۆی کوپێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پاسەوانی مەدەنی وڵاتەکەیان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پێپ گواردیۆلا  تۆمەتبار کردووە بەوەی خەڵکی هەرێمی کەتەلۆنیای هانداوە بۆ ڕاپەڕین دژی حکومەت. هەروەها پاسەوانی مەدەنی ئیسپانیا ڕاشیگەیاند، گروپی یاخیبووی تسونامی دیموکراتیک هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دژی حکومەتی ناوەندی ئیسپانیا دەستپێکردووە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی پاسەوانی مەدەنی ئیسپانیا هاتووە، هەندێک کەسایەتی دیاری هەرێمی کەتەلۆنیا و بەرپرسانی حکومەتی کەتەلۆنیا پەیوەندییان بەم گروپە یاخیبووەوە هەیە.

پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، وەک یەکێک لەو کەسایەتییە بەناوبانگانەی کە هاوکاری “تسونامی دیموکراسی” دەکات تۆمەتبارە.

گروپی تسونامی دیموکراتیک لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە تۆمەتبارکراوە بە تیرۆر و لە ئێستادا لە دادگادا لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەم گروپە دەکرێت. ئەگەر ئەم گروپە بەپێی بڕیاری دادگا وەک تیرۆریست بناسرێت، ئەوا ئەم بڕیارە لێکەوتەی زۆر گەورەی بۆ  ڕاهێنەری ستیزن دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button