ئیسپانیا

تۆتێنهام پێشنیاری گۆڕینەوەی یاریزان لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی رافینها لە ریزەکانی بارسێلۆنا، گۆڕینەوەی یاریزان لەگەڵ بلاوگرانا بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یانە ئینگلیزیەکە دەیەوێت بۆ زستانی داهاتوو رافینهای بەڕازیلی بگوازێتەوە، بەڵام بارسا داوای پارەیەکی زۆر دەکات.

بارسێلۆنا ئامادەیە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی بێت، بەڵام سپێرز لە توانایدا نیە ئەو پارەیە پێشکەش بکات.

سپۆرت زانیاریشی دەستکەوتووە یانە لەندەنیەکە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی رافینها، بڕە پارەیەک و یاریزانێکی پێشکەشی بارسێلۆنا بکات.

رۆمیۆ بەرگریکاری ئەرجەنتینی تۆتێنهام، یەکێک دەبێت لەو یاریزانانەی رەنگە بارسێلۆنا داوای بکات، لەبەر ئەوەی پێشتر چەند جارێک چاڤی راهێنەری یانەکە، ستایشی ئاستی ئەو یاریزانەی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button