ئینگلتەرا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی ئۆنانا

یاریگا

ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا، پشکنینی سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا.

گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی کامیرۆن، لە یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی ئەفریقیای باشوور، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە شانیدا تووشی پێکان و نەیتوانی لە یارییەکە بەردەوام بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئۆنانا لە پشکنینە سەرەتاییەکانی کە ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە لە شانیدا تووشی پێکانێکی سووک بووە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە پێکانەکەی گۆڵپارێزی شەیتانە سوورەکان قورس نیە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکەی ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button