ئه‌مریکا

مارسیلۆ: هەوڵمان دەدا مێسی بە تەنیا جێبهێڵین و توڕەی نەکەین

یاریگا

مارسێلۆ، بەرگریکاری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و ئێستای فلۆمینێنسی بەڕازیلی، کە ساڵانێکی زۆر لە یارییەکانی کلاسیکۆ و ئەرجەنتین و بەرازیل ڕووبەڕووی لیۆنێل مێسی بووەتەوە، بۆ پۆدکاستەکەی شارلا قسەی لەسەر یادەوەرییەکانی کرد لە یارییەکانی بەرامبەر ئەستێرەکەی تانگۆ.

مارسێلۆ لەمبارەوە دەڵێت

مێسی لە کاتی یارییەکان زۆر قسەی نەدەکرد و منیش هەمیشە هەوڵمدا قسەی لەگەڵ نەکەم. ئێمە هەمیشە لە ژووری جلگۆڕین بە یەکترمان دەگوت پێویستە مێسی بە تەنیا جێبهێڵین چونکە ئەگەر ئارامییەکەی تێکبدەین ئەوا تووشی شڵەژان دەبێت و دواتر توڕە دەبێت و ئیتر ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین

بەرگریکارەکەی پێشووی مێرنگی لەبارەی ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی لیۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆش دەڵێت

بە نەفرەت بێت، لەو ساتەدا وەکو ئەوەی لە دۆزەخدا بووم و زۆر نیگەرام بووم بەو دیمەنە

بابەتی زیاتر

Back to top button