ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی باسی ناکۆکییەکانی لەگەڵ یامال دەکات

''زۆرجار ئامۆژگاریم کردووە''

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار باسی لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ لامین یامال لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کرد.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەوە و تیایدا لیڤاندڤۆسکی توڕە دەردەکەوێت و رازی نابێت، تەوقە لەگەڵ یامال بکات.

یامال لە هێرشێکدا پاسی بە لیڤاندۆڤسکی نەدا و ویستی خۆی گۆڵ بکات، ئەمەش لیڤاندۆڤسکی توڕە کرد. لیڤاندۆڤسکی لەبارەی رووداوەکە دەڵێت

بەڕاستی هیچ شتێک نییە دڵەڕاوکێ دروست بکات، چونکە تەنیا رووداوێکی سەرپێیی بوو، زۆر جار یارمەتیم داوە و ئامۆژگاریم کردووە، تەنانەت لەو یارییەشدا. شتێکی زۆر ئاساییە لە یاریگا تووڕە ببیت و قسە بکەیت. رووداوەکە هیچ واتایەکی دیکەی نییە.

لیڤاندۆڤسکی لە یارییەکەدا سەرکردایەتی بارسای کرد و دوو گۆڵی کرد. بارسا ئێستا بە کۆکردنەەی 30 خاڵ لە پلەی سێیەم و بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ جیڕۆنای پێشەنگدار دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button