ئیسپانیا

روداوێکی سەیر لە بێرنابیۆ، درێسەکەی ڤینیسیوس دەدزرێت

یاریگا –

بەهۆی رووداوێکی سەیر کە لە نێوان دوو هاندەری ریال مەدرید لە یاری بەرامبەر ڤالێنسیا لەسەر درێسی ڤینیسیوس جونیۆر روییدا، سەرنجی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و هێرشبەرەکەشی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ریال مەدرید شەوی شەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە چوارچێوەی هەفتەی سێزدەیەمی رکابەرییەکانی لالیگا، میوانداری یانەی ڤالێنسیای کرد و توانی بە ئەنجامی 1-5 لەم تیپە بباتەوە.

کچێکی بچووکی هاندەری ریال مەدرید کە لە یاریگا ئامادە بوو، لە نێوان هەردوو گێمەکەدا داوای لە ڤینیسیۆس کرد درێسەکەی بداتێ، یاریزانە بەڕازیلییەکەش کە گوێی لە داواکاری هاندەرەکەی بوو، بەر لە چوونی بۆ ژووری جل گۆڕین درێسەکەی پێشکەش کرد.

کاتێک چاودێرەکانی ناو یاریگا هەوڵیاندا درێسەکەی ڤینی بگەییەنە دەستی هاندەرەکە، پیاوێکی بەتەمەن لە تەنشت کچەکەیە و بە خێرایی درێسەکە وەردەگرێت لە تەنیشت ئەم کچە بوو بە خێرایی دەستوەردانی کرد و دەستی بەسەر ئەم کراسەدا گرت و بە گاڵتەجارییەوە درێسەکەی نیشانی مناڵەکە دەدا.

ئەم رووداوە دڵتەنگی و گریانی کچەکەی بە دوا داهات و بێگومان کەسانی دیکەی ئامادەبووی ناو یاریگا کە هەوڵیان دا ئەم پیاوە رازی بکەن کە درێسەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەم هاندەرە، بەڵام رازی نەبوو.

ئەم بابەتە بووە هۆی ئاگادار بوونەوەی بەڕێوەبەرانی یانەکە و هەروەها ڤینیسیۆس و ئەوانیش رایانگەیاند کە بەم نزیکانە درێسێکی تایبەت بۆ ئەم کچە دەنێرن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو رووداوە تاڵانەی کە لە بێرنابیۆ بەسەریدا هاتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button