فه‌ره‌نسا

ڤیدیۆ: سوپڕایزی یاریزانانی پاریس بۆ زەیر ئێمری پاش بانگهێشتکردنی بۆ فەڕەنسا

گەڕێکی دیکەی یارییە نێودەوڵەتییەکان نزیک بووەتەوە و هەڵبژاردەکان لیستی بانگهێشتکراوی یاریزانانیان رادەگەیەنن. لە فەڕەنسا، دیدیە دیشامب بۆ یەکەمجار بانگهێشتی وارن زەیر ئێمری ئەستێرەی لاوی پاریس سان جێرمانی کرد.

بانگهێشتکردنی زەیر ئێمری بەهۆی پێکانی چوامێنی یاریزانی ریاڵ مەدریدە کە لە لیستەکە دوورخراوەتەوە. یاریزانانی پاریس لەگەڵ راگەیاندنی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بەم جۆرە خۆشییان دەربڕی لەگەڵ  ئێمری  کە یەکێکە لەو یاریزانە دەگمەنانەی دەرچووی ئەکادیمیای یانەکەیە و توانیوییەتی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە مسۆگەربکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button