
یاریگا –
یاگۆ ئاسپاس، هێرشبەری ئیسپانی گرێبەستەکەی لەگەڵ سێڵتا ڤیگۆ نوێکردەوە.
سێڵتا ڤیگۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، یاگۆ ئاسپا، ئەفسانەی یانەکە گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2027 نوێکردووەتەوە و بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.
ئاسپاس لە ئەکادیمیای سێڵتا ڤیگۆ پێگەیشتووە و یاریی بۆ یانەکانی لیڤەرپوول، سێڵتا ڤیگۆ و سێڤییا کردووە.
ئاسپاس هاوینی 2013 سێڤییای جێهێشت و بە 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، هاوینی دواتر رێدزی جێهێشت و بەشێوەی خواستن چووە سێڤییا، هاوینی 2015 بە 5 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە سێڵتا ڤیگۆ و تاوەکوو ئێستا لەگەڵ یانەی منداڵیی بردەوامە.
ئەو هێرشبەرە 38 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 402 یاریی بۆ سێڵتا ڤیگۆ کردووە، 168 گۆڵی کردووە و 72 گۆڵی دروستکردووە.
ئاسپاس لە کاروانی وەرزشیدا تەنیا یەک نازناوی بردووەتەوە و لە وەرزی 2014/15 لەگەڵ سێڤییا بووەتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.