ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تیاگۆ سیلڤا دەگەڕێتەوە خولی بەڕازیلی

یاریگا –

یانەی فلومێنینزی بەڕازیلی دەیەوێت تیاگۆ سیلڤا بگەڕێنێتەوە خولی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی فلومێنینزی پلانی داڕشتووە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری بەڕازیلی، تیاگۆ سێلڤا واژۆ بکات.

تیاگۆ لە ساڵانی 2006 تا 2009 لە چەند کاتێکی جیاواز یاری بۆ یانە بەرازیلییەکە کردووە، لە هاوینی 2009 ماڵئاوایی لە فلومێنینزی کرد و بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ئەیسی میلان.

بەپێی رۆژنامە بەرازیلییەکە، یانە بەرازیلییەکە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تا لە مانگی یەک تواناکانی بەرگریکارەکەی پێشووی بەدەستبهێنێتەوە.

سیلڤای تەمەن 39 ساڵان لەم وەرزە بەشداری 11 یاری یانەکەی کردووە، بەکۆی گشتی 990 خولەک یاری کردووە، بەڵام بلوز بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، ئاستی تیپەکە ناجێگیرە، بۆیە رۆیشتنی سەرکردە بەرازیلییەکە لە یانەی ئەگەرێکی کراوەیە.

تیاگۆ لە هاوینی 2020 بە گرێبەستێکی ئازاد لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندیکرد بە چێڵسی، بە درێسی یانە لەندەنییەکە 128 یاری کردووە، خاوەنی 5 گۆڵ و 4 ئەسیستە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان و نازناوێکی جامی سوپەری ئەورەپاشی لەگەڵ بلوز بەدەستهێناوە.

تیاگۆ سیلڤا لەگەڵ چێڵسی

بابەتی زیاتر

Back to top button