ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

یاریگا –

کارلۆس کاسێمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد تووشی پێکانێکی نوێ بووە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی جامی کاراباو، مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری نیوکاسڵ یونایتدی کرد. یارییەکە بە شکستی شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی 3-0 کۆتایی هات.

لە دەستپێکی گێمی دووەمی یارییەکە، کاسێمیرۆی بەڕازیلی یاریگای جێهیشت و سوفیان ئەمرابت هاتە جێگای، ئەو گۆڕانکارییە لە ناکاوەی کاسیش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاندەرانی یانەکەی درووستکرد.

پاش یارییەکە ئێرێک تێن هاخی راهێنەری شەیتانە سوورەکان رایگەیاند، کە گۆڕانکارییەکەی کاسێمیرۆ بەناچاری بووە، یاریزانە بەڕازیلییەکە بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشتووە.

پێکانی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکە لەم کاتەدا گورزێکی کوشندەیە بۆ تیپەکەی تێن هاخی هۆڵەندی، یانەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، ماڵئاوایی کردنیان لە جامی کاراباویش نوێترین کارەساتە کە رووی لە یانەکە کردووە.

هاوکات کاسمێرۆ بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداری دێربی مانچێستەریش بکات کە یارییەکە لە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، پاش ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکانیش ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرادەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button