ئه‌وروپا

بەپەلە: لیستی کۆتایی باڵۆن دۆر ئاشکرا بوو

یاریگا

دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە مەڕاسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچن، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، ببێتە خاوەنی هەشتەم خەڵاتی باڵۆن دۆر.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لیستی کۆتایی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر پێش دەستپێکردنی مەڕاسیمەکە ئاشکرا بووە.

بە گوێرەی ئەو لیستەی کە بڵاوبووەتەوە، مێسی بووەتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئایتانا بونماتی بووە خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئافرەتان و هەروەها ئێمیلیانۆ مارتینێز بووەتە خاوەنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button