ئیتاڵیا

پیرلۆ دووبارە نزیکە لە دەرکردن

کاروانە پڕ هەڵدێڕەکەی ئەندریە پیرلۆ لە کاری راهێنەرایەتیدا نزیکە لە شکستێکی دیکە و ئەمجارەیان سامپەدۆریا بیر لە دوورخستنەوەی دەکاتەوە.

پیرلۆ لەم ساڵدا بووە راهێنەری سامپەدۆریا کە وەرزی رابردوو دابەزین بۆ پلە دووی ئیتاڵیا، لە وەرزی نوێشدا  پاش 11 هەفتە لە پلەی 17هەمینی ریزبەندی خولی پلە دوو دێن پاش شکستەکەی ئەم هەفتەیەیان بەرامبەر بە سودیترۆڵ. هەر لەو یارییەدا پیرلۆ بە کارتی سوور دەرکرا و لە یاری دواتر بەرامبەر پالێرمۆ ئامادەنابێت.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، سامپەدۆریا دەیەوێت پیرلۆ دووربخاتەوە و مارکۆ جیامپاولۆی راهێنەری پێشوو بگەڕێنێتەوە.

ئەستێرە مێژووییەکەی ئیتاڵیا بە راهێنەرایەتی تیمی دووهەمی یۆڤی دەستی پێکرد بەڵام یەکەم کاری گەورەی راستەوخۆ لەگەڵ تیمی یەکەمی یوڤێنتۆس بوو، کە تەنها وەرزێک مایەوە و دوورخرایەوە. پاشانیش لە تورکیا کارێکی دەستکەوت و لەوێ ش پاش وەرزێک دوورخرایەوە. لە 2023 راهێنەرایەتی سامپەدۆریای وەرگرت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button