ئه‌مریکاگرنگترین

دایکی لویز دیاز ئازاد کرا و باوکیشی بە بارمتە ماوەتەوە

یاریگا –

نووسینگەی داواکاری گشتی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمنی کۆڵۆمبیا لێکۆڵینەوە لە رووداوی رفاندنی دایك و باوکی یاریزانی تۆپی پێی کۆڵۆمبی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لویس دیاز لە باكووری وڵاتەكەیان دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس كە لە رۆژنامەنووسی كۆڵۆمبی ڤیكی داڤێلاوە زانیاریەكانی وەرگرتووە ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دایك و باوكی لویس دیاز ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول لە وڵاتی كۆڵۆمبیا رفێندراون.

ئەم رووداوە لە چەند كاتژمێری رابردوودا لە شاری بارانكاس لە گواجیرا روویداوە.

بەپێی زانیاریەكان پۆلیسی كۆڵۆمبیا ئاگاداری رووداوەكە بووە، كار بۆ گەڕانەوەی دایك و باوكی یاریزانەكە بە زووترین كات دەكەن.

هەر زوو پۆلیسی کۆڵۆمبیا توانیان دایكی یاریزانەكە ئازاد بكەن و ئێستا كار لەسەر ئازادكردنی باوكی دەكەن.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كەسە نزیكەكانی لویس دیاز پشتڕاستیدەكەنەوە سیلینیس مارولاندای دایكی دیاز ئازادكراوە و ئۆپەراسیۆنەكە بۆ ئازادكردنی باوكیشی بەردەوامە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدڕۆد میوانداری نۆتینگهام بكات، ئەمەش لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

پێشبینی دەکرێت، بەهۆی ئەو رووداوەوە لویس دیاز بەشداری یارییەکە نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button