فه‌ره‌نسا

بێنزێما پەیوەندی لەگەڵ توندڕەوەکان هەبووە

یاریگا –

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا سێ هۆکاری بۆ تۆمەتبارکردنی کەریم بێنزێما بە پەیوەندی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین باس کردووە.

جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا کەریم بێنزێمای بە پەیوەندی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین تۆمەتبار کردووە، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە پاڵپشتی فەلەستین و ئیدانەی ئیسرائیلی کرد. تۆمەتێک کە بێگومان کاردانەوەی ئەو یاریزانەی لەگەڵدا بوو و ئەم یاریزانە بەنیازە سکاڵا لەسەر دارمانین تۆمار بکات. بەڵام وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا چ هۆکارێکی هەیە بۆ ئیدانەکردنی بێنزیما؟

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی RMC Sport، پەیامنێری ئەم ماڵپەڕە بەناوبانگەی فەرەنسی پرسیاری لە نووسینگەی وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا کردووە کە بۆچی بێنزێمایان تۆمەتبار کردووە بەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیخوان موسلیمیندا هەیە. وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا سێ هۆکاری خستۆتە ڕوو.

یەکەمیان ئەوەیە کە گوایە ماوەیەکی زۆرە سەرنجیان داوەتە ئەو یاریزانە بیرکردنەوەی بۆ توندڕەوەکان زیاتر بووە. هەروەها کەریم بەم دواییە رەتیکردەوە بەشداری گۆرانیەکەی یانەی مارسێی بکات و لە کۆتاییدا پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ یەکێک لە بابەتەکانی تیرۆر هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button