ئیتاڵیا

یاریزانێکی رۆماش لە گرەوی نایاساییەوە تێوەگلاوە

ناوی چوارەم یاریزان راگەیەندرا لە لیستی ئەو یاریزانانەی تۆمەتبارن بە گرەوی نایاسایی.

کەیسێکی دیکەی گەندەڵی جارێکیتر تۆپی پێی ئیتاڵیای گرتەوە و تا ئێستا هەریەک لە ساندرۆ تۆنالی، نیکۆڵۆ زانیۆلۆ، نیکۆڵۆ فاجیۆلی ئاشکرابوبوو کە لەو کەیسەدا تێوەگلان، ئەمڕۆش نیکۆڵا زالێوسکی یاریزانی رۆما راگەیەندرا.

رۆژنامەنووس فابریسیۆ کۆرۆنا کە لێکۆڵینەوە لەو کەیسەدا دەکات رایگەیاند زالێوسکی گرەوی لەسەر ئەنجامی یارییەکانی رۆما ئەنجامداوە و بەمزووانە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

پۆلیس سەرەتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ فاجیۆلی ئەنجامدا  ومۆبایلەکەیان لێسەند، ئێستاش هەریەک لە ساندرۆ تۆنالی و نیکۆڵۆ زانیۆلۆ کە پێشتر لە خولی ئیتاڵی یارییان دەکرد دەستی پێکردووە.

زالێوسکی بەرهەمی ئەکادیمیای رۆمایە و لەوکاتەوەی خۆزێ مۆرینهۆ بووە راهێنەر، لە 79 یاری یانەکەدا بەشداری کردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەنووسەکە و پەڕاوی پۆلیس، هەرسێ یاریزانەکەی پێشوو دانیان بەوەدا ناوە کە لە ماڵپەڕێکی نایاسایی گرەویان کردووە بەڵام تا ئێستا رەتیدەکەنەوە گرەوەکە لەسەر یانەکانی خۆیان بێت.

بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ گرەوکردن بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە بۆ یاریزانان بە تایبەت لەسەر ئەو یارییانەی کە خۆیان بەشداری تێدەکەن.

دەنگۆی ئەوە هەیە زالێوسکی گرەوی لەسەر ئەوە کردووە کە لە یارییەکی رۆما خۆی کارتی زەرد وەردەگرێت دواتر ئەو یاریزانە لە خولەکی 94 کارتێکی زەردی گوماناوی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button