ئه‌وروپاگرنگترین

هالاند: هەستم بە بێزاری دەكرد

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرایكرد لەو ماوەی دواییدا هەستی بە بێزاری كردووە.

شەوی رابردوو قوبڕس لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەرویجی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

هالاند توانی گۆڵی دووەم و سێیەمی یانەكەی لە خولەكەكانی 65 و 72 تۆمار بكات.

بەوەش هێرشبەرە لاوەكەی نەرویج توانی لە دوای سێ یاری بێدەنگی بشكێنێت و بگەڕێتەوە گۆڵ كردن.

لە دوای یارییەكە هالاند ووتی: بێگومان پاڵپشتی گشتی هاندەران بەرز دەنرخێنم، ئەمەش ئەوەیە كە لە سەرەتایی كارەكانمدا هیوام بۆ دەخواست بۆیە گلەی لەوە ناكەم.

بەردەوام بوو ووتیشی: بەڵام هەستم بە بێزاری دەكرد، چونكە دووبارە بوونەوەی بەردەوامی ناوەكەم بێزارم دەكات، بەڵام ئەمە لە تۆپی پێدا روودەدات و ناتوانم هیچ بكەم.

هالاند لە كۆی 27 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی توانیویەتی 27 گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button