ئه‌مریکاسعودیەگرنگترین

بۆچی هازارد بە ئۆفەری سعودی و ئەمریکییەکان رازی نەبووە؟

یاریگا –

پێدەچێت ئێدین هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، دەیتوانی ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکان بمێنێتەوە، بەڵام بریاریدا واز لە یاریکردن بهێنێت.

هازاردی تەمەن 32 ساڵان، دوێنێ سێشەممە، بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەدەێت لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید هەڵوەشاندەوە و یانەکەی جێهێشت.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ دووپاتیکردووەتەوە، ئەستێرە بەلجیکییەکە لەم هاوینە ئۆفەری هەریەکە لە یانەکانی سعودیە و ئەمریکای رەتکردووەتەوە.

رۆمانۆ ئاماژە بەوەیش کردووە، سعودییەکان و ئەمریکییەکان لە 4 مانگی رابردوو هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەیان داوە، بەڵان ناوبراو بە ئۆفەرەکانیان رازی نەبووە، چوونکە پێشوەختە بیری لە وازهێنانی کردووەتەوە.

ئێدین بەیاننامەیەکی درێژی لە هەژماری ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نووسیویەتی

پێویستە گوێ لە خۆت بگریت و لەکاتی گونجاودا بڵێیت ستۆپ. دوای 16 ساڵ و زیاتر لە 700 یاری، بڕیارمدا کاروانی پیشگەری خۆم کۆتایی پێبهێنێت و واز لە یاریکردن بهێنم. توانیم بگەمە خەونەکەم، لە زۆر یاریگای جیهان یاریم کرد و چێژم وەرگرت. لە ماوەی کاروانی وەرزشیمدا، بەختەوەر بووم چونکە کارم لەگەڵ راهێنەر و یاریزانی گەورە کردووە. سوپاسی هەمووان دەکەم و بیری هەمووتان دەکەم. دەمەوێت سوپاسی یانەکانی لیل، چێڵسی و ریال مەدرید بکەم، هەروەها سوپاسی یەکێتیی تۆپی پێی بەلجیکاش دەکەم، کە منیان دەستنیشان دەکرد. سوپاسێکی تایبەت بۆ خێزان، هاوڕێ و راوێژکاران و تەواوی ئەو کەسانە دەکەم، کە بەردەوام لە ساتە خۆش و ناخۆشەکاندا لەگەڵ بوون. لە کۆتاییدا سوپاسێکی زۆر گەورەی هەوادارانم دەکەم، کە بەردەوام بەدوای هەوڵەکانم دەکەوتن، هاندانی ئێوە زۆر یەکلاکەرەوە بوو. ئێستا کاتی ئەوەیە کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستانی خۆم بەسەر ببەم و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکەمەوە. هاوڕێیان بە نیازی دیدار بەڵام دوور لە چیمەنی یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button