سعودیەگرنگترین

بە فەرمی سعودیە داوای مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2034 دەکات

کاتی بەدیهێنانی خەونە گەورەکەیە

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە رایگەیاند، داوای مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2034 دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە ئاشکرایکرد، بەشێوەیەکی فەرمی لای فیفا خۆیان کاندیدکردووە بۆ وەرگرتنی مافی میوانداریکردنی یارییەکانی جامی جیهانی 2034.

یەکێتی تۆپی پێی سعودیە ئاماژەی بەوەیش کردووە، شانشینی سعودیە دەیەوێت بە میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 وەشانێکی ناوازەی پاڵەوانێتییەکە رێکبجات، کە رەنگدانەوەی ئارەزووەکانی سعودیە بێت بۆ زیاتر گەشەپێدانی کەرتی وەرزش لە شانشینەکەدا.

فیدراسیۆنی ئەو وڵاتە ئەویشی ئاشکراکردووە، تا ئێستا پاڵپشتی 70 فیدراسیۆنی جیهانییان بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی میوانداری مۆندیال بکەن.

هاوکات لە تەواوی جیهاندا 209 فیدراسیۆن بوونی هەیە، سعودیە بۆ مسۆگەرکردنی مافی میوانداریکردنی مۆندیال پێویستی بە نیوەی دەنگەکانە، کە دەکاتە دەنگی 105 فیدراسیۆن.

هەر بۆیە پێویستیان بە دەنگی 35 فیدراسیۆنی دیکە هەیە تا بە فەرمی بتوانن مافی موانداریکردنی مۆندیالی 2024 بەدەستبهێنن.

هەڵبژاردەی سعودیە لە قەتەر

بابەتی زیاتر

Back to top button