فه‌ره‌نسا

بالۆتێلی تەنیا بەم مەرجە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە دەکات

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی, ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا, دەڵێت، بە پارەیەکی زیاتر نەک تەنها بۆ پاریس سان جێرمان بەڵکو دەڕۆمە یانەکەی براکەشم.

ماریۆ بالۆتێلی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانە جیاوازەکانی ئەوروپا یاری کردووە. لەوانە ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان، لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی، لە فەرەنساش لە نیس و مارسیلیا یاری کردووە. لە ماوەی مانەوەی لە فەرەنسا، پاریس سانجێرمان رکابەری سەرەکی یانەکانی بوو.

لە چاوپێکەوتنێکدا پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئامادەی پەیوەندی بە رکابەرە پێشووەکەت واتە پاریس سانجێرمان بکەیت؟

لە وەڵامدا گوتی:

“هیچ چانسێک نییە بچمە ئەوێ. بە هیچ شێوەیەک. پێشتر بۆ مارسیلیا و نیس یاریم دەکرد… بەڵام بە هیچ شێوەیەک بۆ پاریس نا”.

دواتر پرسیاری ئەوەی لێکرا ئەگەر مووچەکەی لەم یانەیە 10 ملیۆن یۆرۆ بێت لە ساڵێکدا، هێشتا قبوڵ ناکات:

گوتی:”

بێگومان لەو حاڵەتەدا قبوڵی دەکەم… بە 10 ملیۆن یۆرۆ، تەنانەت پەیوەندی بە تیپی براکەمەوە دەکەم و دەڕۆم لەوێ یاری دەکەم.

ئەنکۆک بالۆتێلی برای ماریۆ ، لە یانەیەکی نیمچە پیشەگەری ئیتاڵی بەناوی رۆئاتۆ لە ئیتاڵیا یاری دەکات.

بالۆتێلی تەمەن 32 ساڵ ماوەیەکە لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئەوروپا دوورکەوتووەتەوە، دوای ئەوەی یانەی سیۆنی سویسری هاوکارییەکانی لەگەڵدا پچڕاند بەهۆی ناڕازیبوون لە هەڵسوکەوتەکانی لە یاریگادا، پەیوەندی بە یەکێک لە تیپەکانی پێشوویەوە کرد، ئادن سپۆرتێرکی، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، و لە یەکەم یاریدا بۆ ئەم تیپەکە توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button