عێراقکوردستانگرنگترین

پەیامی ئاسۆ رۆستەم بۆ هەولێرییەکان

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم، بۆ پەیوەندیکردن بە کەمپی مەشقی یانەی هەولێر، گەیشتە تورکیا.

دوێنێ چوارشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق، ئاسۆ رۆستەم، لە یانەی شورتەوە بەشێوەی خواستن گواسترایەوە بۆ یانەی هەولێر.

تێچووی گرێبەستەکە لەسەر یانەی هەولێر 225 ملیۆن دیناری عێراقییە، گۆڵکارە کوردەکە بۆ ماوەی وەرزێک درێسی یانەکەی شاری قەڵا و منارە دەپۆشێت.

بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، هێرشبەرە نوێیەکەی یانەی هەولێر ناتوانێت بەرامبەر بە یانەی شورتە یاری بکات.

ئاسۆ درەنگانی شەوی رابردوو بەرەو تورکیا بەرێکەوت، ئێستا لەو وڵاتەیە، پەیوەندیی بە کەمپی مەشقی یانەی هەولێر کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا بەمشێوەیە دوا:

سوپاس بۆ خودا کە توانیم لەگەڵ هەولێر رێکبکەوم، هیوادارم ئەمساڵ بتوانین یانەی هەولێر بگەیەنین بە ئاستی راستەقینەی خۆی و بە نازناوەکان شادی بکەینەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button