ئیتاڵیا

مۆرینهۆ خراپترین سەرەتای لە مێژووی رۆما تۆمارکرد

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ لە دۆخێکی ئابڕووبەردایە لەگەڵ رۆما و بە شکستەکەی شەوی رابردوو، بووە خاوەنی خراپترین ئامار لەگەڵ یانەکە.

رۆما لە گواستنەوەی هاوینەدا چەند ئەستێرەیەکی گواستەوە ریزەکانی لە نێویاندا رۆمێلو لوکاکو بەڵام بە شکستەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ 4-1 بەرامبەر جەنەوا، سێهەم شکستی یانەکە بوو دوای تەنها شەش هەفتەی خولەکە و لە سێ یارییەکەی دیکەشدا دوو بەرامبەربوون و یەک بردنەوەی هەیە. ئەمەش بەپێی پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا خراپترین دەستپێکی یانەکە.

تیمەکەی راهێنەرە ناودارەکە بە هەژمارکردنی وەرزی رابردوو وە ئەم وەرزە، تەنها دوو بردنەوەیان هەیە لە کۆتا 15 یاری خولی ئیتاڵیدا.

مۆرینهۆ تیمەکەی براوەبێت یان دۆڕاو، هەمیشە دوای یارییەکان راستەوخۆ یاریگا جێدەهێڵێت، بەڵام دوای شکستەکەی جەنەوا لەگەڵ یاریزانەکان چوونە بەردەم هاندەرانیان و داوای لێبوردنیان کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button