ئه‌مریکائه‌وروپا

ڤیرۆن: بەراوردکاریی مارادۆنا و مێسی مشتومڕێکی نادادپەروەرانەیە

یاریگا- خوان سباستیان ڤیرۆن، ئەستێرەی پێشووتری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەراوردی نێوان مارادۆنا و مێسی بە مشتومڕێکی ناداپەرورانە دەبینێت و هۆکاریش بۆ ئەوە دەخاتە ڕوو کە پێی وایە کامیان باشترە لەویتر، شتێکی ئاڵۆز و بێهودەیە.

ڤیرۆن لەو بارەیەوە ڕای وایە: “بەراوردکردنیان زۆر گران و ئاڵۆزە. مارادۆنا جامی جیهانیی بردۆتەوە، ئەوەی ئەوی نەبینیبێت، پێی وایە مێسی باشترە. لە تۆپی پێدا ئەو جۆرە بەراوردکاریانە زۆر نادادپەروەرییە، هیچ سوود و گرنگییەکیشی نییە.

هۆکاری دیار بۆ قسەکەشی، ڤیرۆن وەها وەڵام دەداتەوە سەبارەت بە جیاوازییەکان: “سەردەمەکە، خێرایی تۆپی پێ، جیاوازیی کەسایەتیی. دیێگۆ نیشانەی سەردەمێکە و مێسیش سەردەمێکیتر، هەریەکەیان بە کەسایەتی جیاوازی خۆیان و شێوازی یاریکردنی جیا. ئەو دووانە دوو یاریزانی مێژوویین و خۆشبەختین کە ئەوان ئەرجەنتینیین.”

ڤیرۆن پێشتر لە بۆکاجونیۆرز ئەزموونی یاریکردنی لەگەڵ مارادۆنا و، لە هەڵبژاردەی تانگۆش شانبەشانی مێسی یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button