ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پاریس یەكەم گرێبەستی هاوینەی دەستنیشانكرد

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی یەكەم یاریزانی دەستنیشانكرد بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی داهاتوودا بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

بەپێی زانیارییەكانی دێڤێنسا سێنترال پاریس بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە، لە دوای رێككەوتنە نهێنیەكەی لەگەڵ كیلیان ئێمباپێ، دوای ئەوەی دەستبەرداری پاداشتەكەی بوو بە گەڕانەوە بۆ بەشداریكردن لەگەڵ یانەكەیدا و لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بە خۆڕایی یانەكە جێبهێڵێت.

سەرچاوە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پاریس سان جێرمان بەهای 58 ملیۆن یۆرۆ لە پارەكەی ئێمباپێ داناوە بۆ یەكلاكردنەوەی گرێبەستی بێرناردۆ سێلڤا ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی.

بێرناردۆ سێلڤا گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تا هاوینی ساڵی 2026 نوێ كردەوە و لە ساڵی داهاتوودا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دەبێتە 50 ملیۆن پاوەند.

ئاماژە بەوەشكراوە، پلاندانان بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ مانای ئەوە نیە كە پاریس رێگە دەدات بە خۆڕایی ئێمباپێ یانەكە جێبهێڵێت، بەرپرسانی یانە فەڕەنسیەكە بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ رازیكردنی یاریزانەكە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا پاریس سان جێرمان لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی بەدەستهێنانی سێلڤادا بوو، بەڵام دواجار یاریزانەكە گرێبەستەكەی نوێ كردەوە.

بێرناردۆ لەگەڵ سیتی بەشداری لە 311 یاریدا كردووە و توانیویەتی 56 گۆڵ بكات و 60 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button