ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مەرجێك لە گرێبەستە نوێیەكەی بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتیدا هەیە

یاریگا –

بێرناردۆ سێلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ كردەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە یانەكانی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان هەوڵی گواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤای ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەدا.

دواجار یانە ئینگلیزیەكە گرێبەستی ناوەڕاستكارەكەی تا هاوینی ساڵی 2026 نوێ كردەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاشكرایكرد، مەرجێك لە گرێبەستەكەی بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتیدا هەیە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە: گرێبەستە نوێیەكەی بێرناردۆ سێلڤا تا ساڵی 2026ە ، لە هاوینی داهاتوودا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دەبێتە 50 ملیۆن پاوەند.

بێرناردۆ لەگەڵ سیتی بەشداری لە 311 یاریدا كردووە و توانیویەتی 56 گۆڵ بكات و 60 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button