فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی راگەیاند

یاریگا –
بارسێلۆنا گواستنەوەی كەریم ئادیێمی ئەستێرەی ئەڵمانی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
ئادیێمی لە هاوینی 2022 سالزبورگی جێهێشت و بە 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.
Don’t blink. Welcome, Adeyemi 💙❤️ pic.twitter.com/ofKGYwuM35
— FC Barcelona (@FCBarcelona) July 23, 2026
كەریم ئادیێمی بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 7 ملیۆن گۆڕانكاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.
ئەو یاریزانە 24 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 146 یاریی بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 25 گۆڵی دروستکردووە.
ئەو هێرشبەرە ئەڵمانییە لەگەڵ سالزبورگ شەش نازناوی بردووەتەوە، سێ جار بووەتە پاڵەوانی خولی نەمسا و سێ جاریش بووەتە پاڵەوانی جامی نەمسا.
ئادیێمی لە دوای ئانتۆنی گۆردن دووەم گرێبەستی ئەم وەرزەی بارسێلۆنایە.



