ئاسیاگرنگترین

ئەو فەڕشەی پێشکەش بە کریستیانۆ کرا لە چی درووست کراوە؟

یاریگا –

پێشوازییە گەرمەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئێران لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوتیمییەکانی بووەتە باسی گەرمی میدیاکانی جیهان.

ئەو جەماوەرە زۆرەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام و دەوروبەری ئامادە بوونە تاوەکو ئەستێرە پورتوگالییە لە نزیکەوە ببینن بووەتە هۆی ئەوە بووە کە دوو ئەندامی کارگێڕی یانەی نەسر بە دەوری رۆناڵدۆدا بسوڕێنەوە بۆ ئەوەی هیچی لێ نەیەت.

ڕەزا دەروێش سەرۆکی یانەی پێرپۆلیس لەگەڵ مستەفا لەشگەری و ئێرانییەکی دانیشتووی ئەڵمانیا کە بە دوو فەرشی نایابەوە گەیشتنە فڕۆکەخانەی ئیمام تاوەکوو پێشکەشی رۆناڵدۆ و مانێی بکەن.


فەڕشەکە ئاوریشمی دەستکردە و نرخەکەی دەگاتە 643 هەزار دۆلار، وڵاتی ئێران بە بەرهەم هێنانی فەڕشی ئاوریشمی گرانبەها لە جیهان دا بەناوبانگە و ئامانجی پێشکەش کردنی ئەو فەڕشانە بەو دوو ئەستێرەیە ئەوەبووە تاوەکوو یادگارییەکی وڵاتی ئێران لە لایان بمێنێتەوە.

لە کاتێکدا فەڕشە دەستکردەکە پێشکەشی رۆناڵدۆ دەکرێت سەری سووڕ دەمێنێت کە ئەو دیارییەی پێشکەش کراوە،هەربۆیە فەڕشەکە هەڵدەتەکێنێت کە ئەم کارەی بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر لە میدیا جیهانییەکاندا.

بەهۆی پێشکەش کردنی ئەو فەڕشە گرانبەهایەوە بە ئەستێرەکانی نەسر، خەڵکانێکی زۆر تووڕە بوونە و ناڕەزاییان دەربڕیوە بەهۆی ئەوەی باردودۆخی ئابوری ئێران زۆر خراپە و دەڵێن بەو بڕە پارەیە کاری خێرخوازی کرابا یاخود پێشکەشی خەڵکە کەم دەرامەت و خانەی بێسەرپەرشتان کرابا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئێران پێشوازییەکی شاهانەی لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button