ئاسیا

رۆناڵدۆ پارێزگاری لە پێشەنگایەتی گۆڵکاری خولی سعودیە دەکات

یاریگا

یانەی نەسڕ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆنالدۆ، لە گەڕی شەشەمی خولی رۆشنی سعودی بووە میوانی رائید و یارییەکەشیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

یانە زەرد پۆشەکە دوای سێ بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە پێناو بردنەوەی چوارەم لەم وەرزە رووبەڕووی رکابەرەکەیان بونەوە.

نیوەی یەکەم خەریکبوو بە ئەنجامێکی سپی کۆتایی بێت، بەڵام لە یەکەم خولەکی کاتی زیاد کراو، سادیۆ مانێ سەنیگالی توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەکەی بکات، نیوەی یەکەمیش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم تەنها چوار خولەکی بەسەر چوو، تالیسکا توانی سوود لە ئاسیستەکەی سوڵتان غەنام ببینێت کە دووەم ئاسیستی ئەو یاریزانە بوو لە یارییەکە و گۆڵی دووەمی یانەکەشی کرد.

دوای ئەم گۆلە و یاریزانانی نەسڕ بەردەوام بوون لەسەر هەوڵەکانیان و ئەمجارەیان لە خولەکی 78 تالیسکا ئاسیستی کرد و کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەم یانەکەی لە یارییەکە و هەروەها شەشەمی خۆی لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی کرد.

بەم بردنەوەیە رۆناڵدۆ لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی رۆشنی سعودی بووە خاوەنی 6 گۆڵ و لە دوای ئەویش سادیۆ مانێ بە 5 گۆڵ دێت، هەروەها یانەکەشیان لە خانەی پێنجەمی ریزبەندی کردە خاوەنی 12 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button