یاریگا

ئەنچلۆتی وادەی گەڕانەوەی ڤینیسیوسی راگەیاند

کارلۆ ئەنچلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر  سۆسیداد، وادەی گەڕانەوەی ڤینیسیوس جونیۆرزی راگەیاند.

ئەمڕۆ مەشقەکانی مەدرید بەڕێوەچوو بۆ یارییە ئاگرینەکەی لالیگا و هەریەک لە ڤینی جونیۆرز، تیباوت کۆرتوا، میلیتاو و ئاردا گولەر بەشدارنەبوون. لە کۆنگرەکەدا باسی وادەی گەڕانەوەی ڤینیسیوس لە راهێنەرە بەئەزموونەکە کرا و ئەویش وتی

ئەو بە باشی قۆناغەکانی چاکبوونەوە تێدەپەڕێنێت هەرچەندە پەلەی لێ ناکەین بەڵام زووتر لەو شەش هەفتەیەی دیاری کرابوو دەگەڕێتەوە. وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە مەشقەکان.

بەپێی قسەکانی کارلۆ، ئەگەر لاوە بەڕازیلییەکە لە دێربی دا نەگەڕێتەوە ئەوا بەرامبەر لاس پاڵماس لە 27ی ئەم مانگەدا ئامادە دەبێت.

هەروەها ئەنچلۆتی باسی گەڕانەوەی فێرلان مێندی و دانی سیبایۆسی کرد بۆ یارییەکەی سبەینێ و وتی

مێندی هێشتا چاک نەبووەتەوە بەڵام سیبایۆس بانگهێشتی ئەو یارییە دەکرێت.

مەدرید سەرجەم خاڵەکانی ئەم وەرزەی کۆکردووەتەوە و بە 12 یاری لە پێشەنگی خولەکەدایە. هەرچی سۆسیدادە تەنها یەک بردنەوەی هەیە لە پاڵ سێ بەرامبەربووندا بەڵام هێشتا لەم وەرزەدا نەدۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button