ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پارتی شوێنی ئەستێرەیەکی سێریا ئەی دەگرێتەوە

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەنیازە تۆماس پارتی، بکاتە شوێنگرەوەی پۆل پۆگبای فەڕەنسی.

پاش ئەوەی پۆل پۆگبا، پشکنینی ماددەی وزەبەخشی بۆ کرا و ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤ دەرچوون، بە فەرمی بریاردا ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ ماوەیەک سڕ بکرێت تا پشکنینی تەواوەتی بۆ دەکرێت و ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان دەردەچن.

یانەی یوڤێنتوسیش لەلای خۆیەوە رێگە بە یاریزانەکە نادات لەگەڵ تیپەکە مەشق بکات، هەروەها مووچەیش بە ناوبراو نادەن، ئەگەر تاوانەکە بە یەکجاری بەسەریدا ساخبێتەوە ئەوا یوڤێ گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پۆگبا، یوڤێ بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پاشەکەوت دەکات، ئەو بڕە پارەیەش دابین دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ بۆ شوێنەکەی پۆگبا.

پێگەی La Repubblica بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس بە نیازە تۆماس پارتی ئەستێرەی دیاری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بکات بە شوێنگرەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە.

پارتی لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ کۆتایی دێت، ئەستەمە گەنەرز لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەرداری ببێت، بەڵام ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، یوڤێ دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو تواناکانی ناوەڕاستکارە تەمەن 30 ساڵانییەکە بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button