ئینگلتەرا

دێکلان رایس بە باشترین یاریزانی ئارسیناڵ دیاریکرا

یاریگا

دێکلان رایس ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دیاریکرا.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ئارسیناڵ بڵاویکردەوە، دیکلان ڕایس خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئابی رابردووی یانەکەیانی بەدەستهێنا.

گەنەرز کە لە مانگی ئابدا بۆ یەکەمجار ڕایس لە هێڵی ناوەڕاست بەشداری پێکرد، توانی نازناوی جامی قەڵغان بەدەستبهێنێت دوای بردنەوەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

دیکلان ڕایس لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی لە یانەی ئارسیناڵ بە شێوەیەکی درەوشاوە دەرکەوت و توانی خۆی بە باشی لەگەڵ سیستەمی پلانەکانی میکێل ئارتێتا بگونجێنێت.

یاریزانە ئینگلیزەکە لەم هاوینەدا بەرامبەر 105 ملیۆن پاوەند ریزەکانی وێستهام یونایتدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button