ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بیڵد داوای دوورخستنەوەی هانسی فلیک دەکات لە راهێنەرایەتی ئەڵمانیا

رۆژنامەی بیڵد کە گەورەترین میدیای ئەڵمانیایە داوای دوورخستنەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی مانشافت هانسی فلیک دەکات.

ئەڵمانیا لە جامی جیهانیدا هەرزوو کرایە دەرەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا. پاش ئەو پاڵەوانێتییەش شەش یاری ئەنجامداوە و تەنها یەکێکیانی بردووەتەوە.

نوێترین شکستییان شەوی رابردوو بەرامبەر ژاپۆن لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی 4-1.

بیڵد لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بە گەورەیی نوسیوییانە

 

تەنها چوار بردنەوە لە کۆتا 17 یاریدا و ئاستێکی ئابڕووبەر لە جامی جیهانی دا. فلیک خراپترین راهێنەری مێژووی ئەڵمانیایە. ئیدی بەسە و هیچ بژاردەیەکی دیکە نیە جگە لە دوورخستنەوەی

بیڵد دەشڵێت

فلیک هەموو رێگایەکی تاقیکردەوە و سەرجەمیان شکست خواردوبوون. بە تەواوی هەستی بردنەوە و متمانە بەخۆبوونی لە یاریزانەکاندا کوشتووە. چانس یاوەرمانە کە میوانداری یۆرۆین ئەگەر نا رەنگە نەگەیشتباینە کۆتاییەکان.

فلیک دوای شکستەکەی ژاپۆن وتی

من راهێنەرێکی دروستم بۆ ئەڵمانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button