ئیتاڵیا

دەمەقاڵێ لە نێوان مۆرینهۆ و یاریزانانی رۆما روویداوە

یاریگا-هێشتا سەرەتای وەرزە و کێشە لە نێوان خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری رۆما و یاریزانەکانی دروست بووە.

رۆما لەم هەفتەیەدا 1-2 تووشی شکست هات بەرامبەر میلان بەوەش تەنها یەک خاڵی کۆکردووەتەوە لە سێ یاری سەرەتای وەرزدا. مۆرینهۆ لە دوو یارییەکەی دیکەدا بەهۆی سڕکردن وەکو راهێنەر ئامادە نەبوو بەڵام لە یاری سێهەم گەڕایەوە.

بەگوێرەی رادیۆ رادیۆی ئیتاڵی، خۆزێ دوای یارییەکە ئامادەنەبووە لێدوان بۆ میدیاکان بدات و لەژووری خۆگۆڕینیش بە خراپی لە یاریزانەکان توڕە بووە. لە بەرامبەردا بەشێکیان وەڵامیان داوەتەوە و خراپی ئەنجامەکانیان گەڕاندۆتەوە بە نەبوونی پلانی تەکتیکی سەردەمیانە.

هەریەک لە پاولۆ دیبالا و ریناتۆ سانچێز بەهۆی پێکان بەشدارنەبوون. رۆمێلو لوکاکوش لە کۆتاییەکاندا بەشداریکرد و یەکەم یاری بوو بۆ ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button