ئه‌ڵمانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

یاریگا –

هانسی فلیک راهینەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 24 یاریزانی بۆ دوو یاری دۆستانە بەرامبەر ژاپۆن و فەرەنسا ئاشکرا کرد، کە لەناو لیستەکە ناوی پاسکال گڕۆس دەبینرێت.

ئەمڕۆ هانسی فلیک لیستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بۆ یارییە دۆستانەکانی ژاپۆن و فەرەنسا راگەیاند. ئەو لیستەی ناوی 24 یاریزانی تیادا هاتووە. ئەڵمانیا کە میوانداری یۆرۆی 2024 دەکات، لە 18ی ئەیلول لە شاری ڤۆڵفسبۆرگ بەرامبەر ژاپۆن یاری دەکات و 21ی ئەیلولیش لە دۆرتمۆند میوانداری فەرەنسا دەکات.

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان:

گۆڵپارێزەکان: ئۆلیڤەر باومان، مارک ئەندرێ تێرشتیگن، کیڤن تراپ

بەرگریکاران: رۆبن گوسێنس، بنیامین هێنریکیس، ئەنتۆنیۆ رودیگەر، نیکۆ شلۆتەربێک، نیکۆلاس سولێ، جۆناسان تا، مالیک تیاو

یاریزانانی ناوەڕاست و هێرشبەر: ئێمری جان، جوشوا کیمیچ، فێلیکس نمێچا، جولیان براندت، پاسکال گڕۆس، ئیلکای گوندۆگان، جۆناس هۆفمان، جەمال موسیالا، فلۆریان فیرتز، کیڤن شاد، لیرۆی سانێ، کای هاڤێرتز، سێرج گنابری، نیکۆلاس ڤۆڵکرۆگ.

رەنگە گەورەترین سەرسوڕمان بوونی پاسکال گڕۆس بێت لە برایتۆن. ئەم یاریزانە تەمەن 32 ساڵە لەماوەی 6 ساڵی رابردوودا هەمیشە یەکێک بووە لە باشترین یاریزانە ناوەڕاستەکانی ئەڵمانیا، بەڵام بەردەوام لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا پشتگوێ خراوە.

هەروەها هیچ جێگەیەک بۆ دوو یاریزانی بایرن میونشن لیۆن گۆرتسکا یان تۆماس مۆلەر نییە. هەروەها تیمۆ وێرنەری یاریزانی یانەی لایپزیگ ئامادەنەبووە و کیڤن شادی یاریزانی یانەی برێنتفۆرد گەڕاوەتەوە.

یارییەکانی داهاتووی ژاپۆن و فەرەنسا بۆ ئەڵمانیا و فلیک زۆر گرنگن، دوای ئەوەی لە هەریەک لە سێ یاری دۆستانەی کۆتاییدا نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوانیش یەکسانبوون بەرامبەر ئۆکرانیا و دۆڕان بەرامبەر پۆڵەندا و کۆڵۆمبیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button