ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی لە سێ یاری ئینتەر مەیامی دادەبڕێت

یاریگا-لیۆنێل مێسی بەلایەنی کەم بەشداری سێ یاری یانەکەی ناکات بەهۆی یارییەکانی ئەرژەنتین.

لیۆ بووەتە هەموو شتێک لەئینتەر مەیامی و ئەستەمە یانەکە بتوانێت بە بێ ئەو هەمان ئاست پێشکەش بکات بەڵام تاتا مارتینۆی راهێنەر ئامادەکاری دەکات بۆ یاریکردن بێ ئەو یاریزانە. تاتا بۆ میدیاکان پاش کۆتا یارییان وتی

پێویستە خۆمان رابهێنین لەسەر ئەوەی هەمیشە گۆڕانکاری بە یاریزانەکان بکەین  و ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. بە تایبەت کە مێسی هەمووکات لەگەڵمان نابێت بەهۆی یاریکردن بۆ ئەرژەنتین.

جیاواز لە خولەکانی ئەورووپا، خولی ئەمریکی لەگەڵ بەڕێوەچوونی یاری هەڵبژاردەکان ناوەستێت. بەگوێرەی تۆم بۆگێرت، لە ئەتلەتیک. تەنها لەمساڵدا مێسی لە سێ یاری ئینتەر مەیامی یاری ناکات لە میانەی یارییە نێودەوڵەتییەکان دا. ئەمە ژمارەیە دەکرێت زیاتر بێت لەباری زیادبوونی یارییەکانی ئەرژەنتین.

ئەفسانە زیندووەکە لە دوو یاری داهاتووی یانەکەی بەشداردەبێت بەڵام دواتر لە رۆژانی9 و 12ی مانگی نۆ لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی یاری بۆ ئەرژەنتین دەکات لە کاتێکدا لە هەمان کاتدا یاری یانەکەی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button