ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فرۆشتنی لوکاکو بە رۆما لە بەرژەوەندی یوڤێنتۆس شكایەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس دەتوانێت سوود لە خاڵێکی گرێبەستەکەی رۆمێلو لوکاکو لە چێڵسییەوە بۆ رۆما وەربگرێت لە وەرزی داهاتوودا.

ئەمڕۆ راگەیەندرا هێرشبەرە بەلجیکییەکە لەگەل خۆزێ مۆرینهۆ یەکدەگرێتەوە و بە خواستن بۆ وەرزێک بە هەشت ملیۆن یۆرۆ دەچێتە پاڵ گورگەکانی پایتەخت.

بەگوێرەی تەلەگراف، لوکاکو لەگەڵ چێڵسی رێککەوتووە بە مووچەی ساڵانەی 7.5 ملیۆن یۆرۆ رازی ببێت بۆ وەرزی خواستنەکەی لە رۆما و هەروەها دوو وەرزی داهاتووش. ئەمەش زۆر کەمترە لە مووچەی گرێبەستەکەی کە 12 ملیۆن یۆرۆیە.

هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، چێڵسی لە هاوینی داهاتووەوە ئامادەیە بە 43 ملیۆن پاوەند بەیەکجاری دەستبەرداری ببێت.

پێناچێت رۆما ساڵی داهاتوو بتوانێت ئەو پارەیە بدات و گرێبەستەکە بکات بە هەمیشەیی بەڵام رێگە بۆ یوڤێنتۆس خۆش دەکات کە ئەو یاریزانە بگوازنەوە، چونکە لە بڕە پارەی گواستنەوەکە، مووچەی یاریزانەکەش  کەمبووەتەوە و ئەوە بەشێک بوو لە هەرەسهێنانی گواستنەوەی لوکاکو بۆ یۆڤی لە هاوینی ئەمساڵدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button