ئیتاڵیا

لوکاکو داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە

یاریگا-رۆمێلو لوکاکو ئاشکرایکرد دەچێتە رۆما و پەیوەندی بە گورگەکانی پایتەختەوە دەکات.

بەدرێژایی هاوینی ئەمساڵ چارەنووسی لوکاکوی هێرشبەری چێڵسی لە نێوان ئینتەر و یوڤێنتۆس دابوو، بەڵام لە کۆتا رۆژەکانی دەرگای گواستنەوەدا، پەیوەندی بە رۆماوە دەکات.

ئەمڕۆ کوڕەکەی لوکاکو لە پاڵەوانێتییەکی لاواندا بەشداربوو، میدیا هێت لاتسی وڵاتەکەی ئەم هەلەی قۆزتەوە و پرسیاری داهاتووی خۆی لێکرا. ئەویش لە وەڵامدا وتی “بەرەو رۆما بەڕێدەکەوم تاوەکو پەیوەندی بەو یانەیەوە بکەم”.

ئەمە لە کاتێکدایە، یانە ئیتاڵییەکە دوێنێ سەردار ئەزمونی ‌هێرشبەری لیڤەرکوسنی گواستەوە و هاوکات خاوەنی تامی ئەبراهام و بێلۆتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button