قاوەی یاریگاگرنگترین

بارسێلۆنا چاوەڕێی جووڵەیەکی لالیگایە و باڵۆگن لە چنگی ئارسیناڵ دەردەهێندرێت

بارسێلۆنا چاوەڕێی رووناکی سەوزی لالیگایە، تاوەکو جواو کانسێلۆ بگوازێتەوە – ESPN

فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری ئارسیناڵ چەند هەنگاوێک لە مۆناکۆوە دوورە – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئاڵتای باییندیر، گۆڵپارێزی فەنەرباچێ بەرەو ئینگلتەرا بەڕێکەوتووە و ئەمڕۆ بە بڕی شەش ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێتسەر یونایتد دەکات – تۆک سپۆرت

پاریس سانجێرمان ئامادەیە دەستبەرداری هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری فەرەنسی بۆ برێنتفۆرد ببێت، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە چاوی لە نیکۆلاس گۆنزالێز، یاریزانی فیۆرێنتینایە – سکای سپۆرتس

ئارسیناڵ ئامادەیە دەستبەرداری 9 یاریزان ببێت، تاوەکو ژمارەکانی هەژماری بانکی یەکسان بکاتەوە و خۆی لە پێشێلکردنی رێساکانی یاری خاوێن بپارێزێت – میرەر

ئێڤەرتن نزیکە لە تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی بێتۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی و یودینێزی بە بڕی 25.7 ملیۆن پاوەند – توتۆ مێرکاتۆ وێب

برادی بارکۆلا، هێرشبەری لیۆن ئامادەیە چێڵسی رەتبکاتەوە و پەیوەندی بە پاریس سانجەرمان بکات – 90min

کریستال پاڵاس داوای بڕی 70 ملیۆن پاوەند پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئێبێریچێ ئیزێ و شێخ دۆکۆرێ دەکات – ئیڤینینگ ستاندارد

لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری پیێرۆ هینکەیپ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن دەکات – فۆر فۆر تو

مورییو، بەرگریکاری بەرازیلی و کۆرینتیانز، نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی نۆتینگهام فۆرێست – فابریزیۆ رۆمانۆ

کریستال پاڵاس پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە و داوای روونکردنەوەی دۆخی جولیان دراکسلەری لێکردووە – RMC Sport

نۆتینگهام فۆرێست لە نزیکەوە هەوڵ بۆ رازیکردنی فەنەرباچێ دەدەن، تاوەکو دەستبەرداری میچی باتچوای، هێرشبەری پێشووی چێڵسی ببن – سپۆرت دیجیتالێ

شالکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دێری مورکین، بەرگریکاری ئینگلیزی و ڤۆلێندامی هۆڵەندی واژۆ بکات – سکای دۆچلاند

بابەتی زیاتر

Back to top button