ئینگلتەرا

ئێمریک لاپۆرتێ ماڵئاوایی لە مانچێستەر سیتی کرد

یاریگا

ئێمریک لاپۆرتێ بەرگریکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی بە فەرمی رۆیشتنی کە یانەکەی راگەیاند.

لاپۆرتێ ئیسپانیا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات.

بەرگریکارە ئیسپانیەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو درێسی ستیزنی پۆشی و بەشداری 180 یاریکرد و 12 گۆڵ و 4 پاسی گۆڵی تۆمار کرد.

لەلایەکی دیکەوە فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرای کرد، لاپۆرتێ ئەمڕۆ لە شاری دوبەی ئیماڕات بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی نەسڕی سعودی کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان رۆمانۆ هەر ئەمڕۆ لاپۆرتێ گەشتی سعودیە دەکات بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی نەسڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button