ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی هەوڵی فرۆشتنی شەش یاریزانی دیکە دەدات

یاریگا-یانەی چێڵسی بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە بازاڕی گواستنەوە و هاوکات لەگەڵ هێنانی چەندین یاریزانی نوێ، سەرقاڵی فرۆشتن و دوورخستنەوەی یاریزانەکانی دیکەیەتی.

بلوز پاش مۆیس کایسیدۆ، توانیوییەتی هەریەک لە لاڤیای ناوەڕاستکار و  مایکڵ ئۆلیسێی هێرشبەری کریستاڵ پاڵاسیش رازی بکات رووبکەنە ستامفۆرد بریج. کۆی پارە خەرجکراوەکانی تێد بۆیلی سەرۆکی نوێ، یەک ملیار پاوەندی تێپەڕاندووە و چێڵسی پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانە نەخوازراوەکانە.

بلوز بە فرۆشتنی هەریەک لە کای هاڤێرتز، نگۆلۆ کانتی، ماتیۆ کۆڤاسیج، ئیدواردۆ مێندی و مەیسن ماونت زیاد لە 200  ملیۆن پاوەندی کۆکردەوە بەڵام بەگوێرەی ئیڤینینگ ستاندارد بەنیازی فرۆشتنی شەش یاریزانی دیکەشە.

سەرچاوەکە دەڵێت رۆمێلو لوکاکو، حەکیم زیاش، کۆنەر گالاگەر، کاڵوم هۆدسن، ترێڤۆ چالۆبا و ئییان ماتسن ئەو شەش یاریزانەن ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ بەهیوایە بەڕێیان بکات بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە.

تێد بۆیلی خاوەن، چاوی لەوەیە لانیکەم 100 ملیۆنی لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە دەست بکەوێتەوە و پلانی شۆرشەکەی ئەم هاوینەیان بە سەرکەوتوویی بەکۆتا بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button