بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

نەیمار لە هیلالی سعودی چەندی دەست دەکەوێت؟

یاریگا –

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی، پەیوەندی بە تیپی شینپۆشەکانی ریاز، یانەی هیلالی سعودییەوە کرد. تاوەکوو ئێستاش گرێبەستە زەبەلاحەکانی خولی سعودیە بەردەوامن.

لە دوایین گواستنەوەی گەورەدا کە ئەمڕۆ روویدا، پەیوەندی کردنی ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمانە بۆ هیلال. بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، نەیمار پشکنینی پزیشکی یانە نوێیەکەی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجام دەدات، هەروەها کاتی پشکنینەکانیش ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن یانەی هیلالەوە دیاری کرابوو. یانەی هیلال لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بەڕازیلییە و نەیمار بە فەرمی پەیوەندی بە یانە شینپۆشەکەوە کرد.

گرێبەستەکەی نەیمار بۆ ماوەی 2 ساڵە بە بڕی 320 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو وەرز، دەمانەوێت پێتان بڵێین کە نەیمار بۆ هەر کاتژمێرێک چەند پارەی دەست دەکەوێت:

نەیمار ساڵانە 160 ملیۆن یۆرۆی لە یانە سعودییەکە دەست دەکەوێت.

مانگانە بڕی 13 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆ موچەکەیەتی.

هەفتانە بڕی 256 هەزار یۆرۆ و ڕۆژانە بڕی 36 هەزار یۆرۆی هەیە.

هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 1526 هەزار یۆرۆ و بۆ هەر خولەکێک 25 یۆرۆی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button