ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی کێپا ئاریزابالاگا

یاریگا –

کێپا ئاریزابالاگا گۆلپاریزی چێلسی، ئامانجی ریال مەدریدە بۆ جێگرتنەوەی تیبۆ کۆرتوا، هەردوو لایەنیش گەیشتوونەتە رێککەوتن بەیەکەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر بوو کە تیبۆ کۆرتوا لەکاتی مەشقەکانی ریال مەدریددا بە سەختی توشی پێکان بوو بەهۆی ئەم پێکانەوە بە نزیکەیی وەرزێک لە یاریگاکان دادەبڕێت. لە نزیکترین کاتدا لە کۆتایی مانگی نیساندا دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان بەم هۆیەوە بەڕێوەبەرانی ریال مەدرید بەخێرایی دەستیان کردووە بە گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی شایستە کە بتوانێت پارێزگاری لە گۆڵەکەیان بکات.

هەرچەندە دوێنێ کارلۆ ئەنچیلۆتی پاڵپشتی ئەندری لۆنینی کرد، بەڵام لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکرد کە هەوڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ دەدەن. لیستێکی درێژی گۆڵپارێزەکان وەک بژاردەی جێگرەوەی کۆرتوا پێشنیار کراوە، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، یاسین بۆنۆ (گۆڵپارێزی سێڤیا) و کیێپا بژاردەی کۆتایی ریال مەدریدن.

کێشەی یاسین بۆنۆ ئەوەیە کە ناتوانێت یاوەری یانە مەدریدیەکە بکات بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی یەکدا، رەنگە لە 13 یاریدا بێبەش بێت، بەڵام کێپا کێشەی لەو شێوەیەی نییە.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەی چێڵسی لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن دا دەکرد، بەڵام بەپێی ئەو سەرچاوە ئیسپانییەکان بێت، دوای گەیشتنی ئۆفەرەکەی ریال بیرۆکەکەی گۆڕی، ئەمڕۆش بەڕێوبەرانی بایرن میونشنی ئاگادارکردۆتەوە کە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

پێدەچێت لەگەڵ یانە مەدریدیەکە گەیشتبێتە رێککەوتنێکی کۆتایی. هەروەها کێپا لەو کاتەی زەنەدین زێدان راهینەری ریال بوو توانی سەرنجی مەدریدیەکان بەلای خۆی دا رابکێشێت، بەڵام ئاتلەتیک بلباوی بەجێهێشت و بە بڕە پارەیەکی زەبەلاح پەیوەندی بە چێڵسی کرد بۆ ئەوەی ببێتە گرانترین گۆڵپارێزی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button