قاوەی یاریگاگرنگترین

کەین یەک هەنگاو دوورە و نێیمار ماڵئاوایی لە پاریس دەکات

بایرن میونشن ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ بۆ هاری کەین دەکات، پێدەچێت تۆتنهام رازی بێت – سکای سپۆرتس

هیلال دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ نێیمار، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان واژۆ بکات و بریارە نوێنەرانی یانەکە لەگەڵ باوکی نێیمار کۆببنەوە – فووت مێرکاتۆ

ئەگەر کەین ریزەکانی تۆتهام جێبهێڵێت، ئەوا سپێرز هەوڵ بۆ گواستنەوەی گیفت ئۆربان، هێرشبەری خێنتی بەلجیکی دەدات – تایمز

کایڵ ۆوڵکەر، بڕیاریداوە لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگییە بەردەوامەکانی بایرن میونشن – ئاتلێتیک

ئارسیناڵ و تۆتهام رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی دۆگلاس لویز، یاریسازی ئاستۆن ڤیلا دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئارسیناڵ و برێنتفۆرد لەسەر گواستنەوەی دەیڤد رایای گۆڵپارێز رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ

نێیمار ئامادەیە پەیوەندی بە هیلالەوە بکات، بەو مەرجەی بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن یاری بۆ بارسێلۆنا بکات – سپۆرت

ئێڤەرتن دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەش بە مانچێستەر یونایتد بکات، تاوەکو واژۆی هاری ماگوایەر بەدەستبهێنێت – میرەر

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە ژان کلێر تۆدیبۆ، بەرگریکاری نیس داوە و دەیکاتە شوێنگرەوەی ماگوایەر – RMC Sport

ریال سۆسیداد دەیەوێت کیران تێرنی، بەرگریکاری سکۆتلاندی و ئارسیناڵ بگوازێتەوە – تێلێگراف

فۆوت فیخۆرست، هێرشبەری بێرنلی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە فۆڵفسبورگ دەکات – بیڵد

بابەتی زیاتر

Back to top button